ڤیدیۆ..هێلی لەڤ لە نیوەی رەمەزانەوە خۆی دەپێچێتەوە


هێلی لەڤ فاسیۆن و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد ئەو کە هەمەیشە ناسراوە بە جلوبەرگی مۆدێرن و وروژێنەرەوە دەردەکەوێت، لە نوێترین دەرکەوتنی باڵاپۆشی کردووە.

هێڵی لەڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بە جلوبەرگی باڵا پۆشیەوە بڵاوکردۆتەوە، کە بۆتە مایەی سەرنجی هەوادارانی.
هەێلی لەڤ کە وا ناسراوە ئەو هەمیشە جل و بەرگی تەسک و ورژێنەر لەبەردەکات، ئەم وێنەیەی بە باڵاپۆشیەوە داگرتووە، بەبێ ئەوەی هیچ کۆمێنتێکیشی لەسەر بڵاوبکاتەوە.

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.



AM:09:05:07/05/2021