بەغدا.. سێ مناڵ لە گەرمادا گیان لە دەستدەدەن

ئەمڕۆ هەینی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و کەمتەرخەمی دایکیانەوە سێ مناڵ لە بەغدا لە ئۆتۆمبێلەکەی دایکیان گیانیان لە دەستدا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ هەینی ٧ ی ئایار لە گەڕەکی ( بەلەدیات ) لە رۆژهەلآتی بەغدا، دایکێک سێ منداڵە بچووکەکانی لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا بە دەرگا و پەنجەرە داخراوی جێدەهێڵێت و دەچێت بەلای کارێکەوە، تا دەگەرێتەوە منداڵەکان لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا لەبەر گەرما و نەمانی هەوای پاک گیان لە دەستدەدەن.

چەند رۆژێکە پلەی گەرمای شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەرزبۆتەوەو ئەمڕۆ گەیشتبووە سەرو ٤٠ پلەوە.

ناوبەناو لە عێراق بەهۆی گەرماوە رووداوی وا روودەدات، بەلآم زۆر کەم لە سەرەتای مانگی ئایاردا رووداوی لەو چەشنە روودەدات.


 

PM:11:16:07/05/2021