كونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لەهەرێم ڕایدەگەیەنێت" نیگەرانین لەو دەنگۆیانەی کە باسی کەموکوڕییەکان لە دۆخی دەستگیرکردن و پرۆسەی دادگاییکردنی ئەو پێنج چالاکوان و رۆژنامەوانانە دەکەن".
كونسوڵخانهی بهریتانیا له ههرێمی كوردستان سەبارەت بە پرسی سزادراوانی بادینان ڕایگەیاند" بەریتانیا بڕیاری دادگای تەمیزی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بینیوە لە دۆسیەی پەیوەست بە پێنج ڕۆژنامەنوسو چالاکوان، وەک لە 6 ی ئایاری 2021 دا ڕاگەیەنرا. ئێمە نیگەرانین لەزنجیرەیەک دەنگۆی کەموکورتی لەبارودۆخی دەستبەسەرکردنەکەیانو لەپرۆسەی دادگاییکردندا".
باسی لەوەشکردووە، سەرمان سوڕماوە لە ئاماژەکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کونسوڵخانەی بیانی لەبەڵگەنامەکانی دادگا؛ چاوپێکەوتن لەگەڵ دیپلۆماتە بیانییەکان نابێت تاوان بێت، بەریتانیا داوای پەیوەستبونی تەواوو بەویژدانانە دەکات بەپرۆسەی یاساییو یاسا لەحکومەتی هەرێمی کوردستاندا، وەک هەموو شوێنێکی تری جیهان.