بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدهگهیهنێت" بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە سنووری شارباژێڕ دوو هەزار دۆنم پووش و پاوان و ڕەز و باخی جوتیاران سووتا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە شاخی ( گردە رەش) لە سنووری گوندی بەرگورد ئاگرێکی فراوان بەهۆکارێکی نادیار کەوەتەوە، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆل کراوە و کوژاتەوە و مەزەندە دەکرێت بههۆی ئاگرهكهوه دوو هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی، هەروەها نزیکەی (٢٠) دۆنم ڕەزو باخی هاووڵاتیان.