كۆمسیۆن: پێویستمان بە (٢٠٠) هەزار كارمەند هەیە بۆ پرۆسەی هەلبژاردن

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پێویستمان بە ٢٠٠ ھەزار کارمەند ھەیە بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان".

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق، دوای پشوەکانی جەژنی رەمەزان فۆڕمی داوکاری بۆ کارمەندانی سەرسندوقەکانی دەنگدان بڵاودەکەنەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە" ئەو کەسەی دەبێتە کارمەندی سەر سندوق، پێویستە بڕوانامەی ئامادەیی و کارتی دەنگدانی ھەبێت و دانیشتووی ئەو پارێزگایە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٢ بەرەو سەرەوە بێت، ھاوکات خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانیش دەتوانن بەشێوازی ئەلیکترۆنی داواکاری پێشکەش بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق كۆمسیۆن پێویستی بەنزیكەی ٢٠٠ هەزار كارمەند هەیە.


PM:10:52:12/05/2021