لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئاگاداریەك بڵاودەكرێتەوە

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاگاداریەك لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە بڵاودەكاتەوەو راشیدەگەیەنێت ئێوارەی رۆژی هەینی 27/6/2014 لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەهەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننەی عیراق كۆدەبێتەوە.
هەروەها داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات لەو ئێوارەیەدا چاودێری بینینی مانگ بكەن‌و هەركەس مانگی بینی دەتوانێ پەیوەندی بكات بەلیژنەی باڵای بینینی مانگ، یان پەیوەندی بكات بەنزیكترین سەرۆكی یەكەی ئیداری سنوری خۆی.

دەقی ئاگاداریەكە:
ئاگاداریەك لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە..
بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز "ئێوارەی رۆژی هەینی 27/6/2014لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەهەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننەی عیراق كۆدەبێتەوە "داوا لەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش دەكەین لەو ئێوارەیەدا چاودێری بینینی مانگ بكەن هەركەس مانگی بینی دەتوانێ پەیوەندی بكات بەلیژنەی باڵای بینینی مانگ كەلەدیوانی وەزارەت دادەنیشن یان پەیوەندی بكات بەنزیكترین سەرۆكی یەكەی ئیداری سنوری خۆی".



AM:11:07:25/06/2014