بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز لە پارێزگایەکی ئێران روویدا.
بەپێی هەواڵێكی تەلەفزیۆنی فەرمی حكومەتی ئێران، کاتژمێر ٣:٣٤ خوله‌كی بەرەبەیانی ئەمڕۆ به كاتی ئێران بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥.٥ لە ناوچەی (سنخواست)ی سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوووری ئێران هه‌ژاندووه.
بوومەلەرزەیەکە بە قووڵایی ١٦ کیلۆمەتری ژێر زەوی ڕووی داوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە و هەتا ئێستا لەبارەی زیانە داراییەکان زانیاریی ورد ئاشکرانەکراوە.