وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزارو ٢٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٤ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٢٣ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٣٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و شەش هەزار و ١٩٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ١٤٦ هەزار و ٩٤٨ كەس و لەوانە ١٦ هەزار و ٢٩ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٥٦ هەزار و ٨٨٥ كەسیان چاكبونەتەوە.