هەپەگە لەسەر چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەسەر چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" هێزی ئاسمانی شەهید دەلال شەوی ١٩ی ئایار  لە دژی فەرماندەیی ناوەندی هەشتەمین بارەگای سەرەکیی سوپای تورکیا لە ئامەد چالاکییەکی سەرکەوتووانەیان ئەنجامدا". 

لە راگەیەندراوەکەى هەپەگەدا ئەم زانیاریانە هاتوون:

"هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال شەوی ١٩ی ئایار لە دژی فەرماندەیی ناوەندیی ٨هەمین بارەگای سەرەکیی جێتی سوپای تورکی داگیرکەر لە ئامەد چالاکییەکی سەرکەتوانەیان ئەنجامدا. ئەو چالاکییە چالاکییەکی زۆر کاریگەر و گەورە و ئەنجامێگیر بوو. ئەو چالاکییە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بەڕێوەبەرە داگیرکەرەکانی خستە ناو ترسێکی گەورەوە.

هێزەکانی یەژاستارمان لە ١٨ی ئایاردا لە دژی داگیرکەران لە دەوروبەری دۆڵی کۆنفرانس لە ناچەی ئاڤاشین چالاکییەکی نیشانە شکێنیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا.

هێزەکانی یەژاستارمان لە ١٩ی ئایاردا لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە دژی داگیرکەران، کە خواستیان بڕۆنە ناو تونێلەکانی شەڕی دۆڵی ماران لە ناوچەی ئاڤاشین چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا لە نزیکەوە لە داگیرکەران درا  و داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٩ی ئایاردا سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی جودی دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد. ئەو ئۆپراسیۆنە لە ناوچەکانی ناڤسەرای جودی، قەسابخانە، هەلەنا پیر، گرێ چۆلیا و بلورڤان بەڕێوەدەچێت. لە ١٣ی ئایاردا لە کاتێکدا ٢ هاوڕێمان لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، ناوچەی بلورڤان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکرا. لە ١٦:٤٥ دا بە کۆپتەریش هێرشیان کردە سەر ناوچەکە و بۆردومانیان کرد. هەر دوو هەڤاڵەکەمان تەکنیک و تەکنەلۆژیای دوژمنیان پووچ کردەوە، بە سەلامەتی گەیشتنەوە تیمەکەی خۆیان. لەو ئۆپراسیۆنەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە. ئۆپراسیۆن لە ١٥ی ئایار و لە کاتژمێر ١٨:٠٠ دا پاشەکشەی کرد.

هێرشی ئاسمانی بەردەوامیی هەیە

سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی بەردەامە لە بۆردومانکردنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

لە ١٨ی ئایار و لە کاتژمێر ١٣:٤٥ و لە کاتژمێر ٢٠:٢٥ دا شاخی زەندورای مەتینا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی بۆردومانکران.

لە ١٨ی ئایار لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٢٢:٣٠ بە کۆپتەر هاتنە پشت دۆڵی ماران لە ئاڤاشین و کۆپتەرەکان سەربازیان لەو ناوچەیەدا دابەزاند.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".


PM:10:31:19/05/2021