وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢١ی ئایار به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ( درۆن) هێرشكراوه‌ته سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای توركیا له خۆرهه‌ڵاتی وڵات‌دا.
وه‌زاره‌ته‌كه وەبرگری تورکیا به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی ئه‌و هێرشانه بڵاوكرده‌وه کە تیایدا هاتووە " هێرشێكیان كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی باتمان له شه‌رناخ و هێرشی دووه‌میش كراوه‌ته سه‌ر فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی ٢٣ ی پیاده‌ی سووپای توركیا".
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێرشەکان هیچ زیانێكی گیانیان به سه‌ربازانی تورکیا نەگەیاندووە.
پێشتریش وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاندبوو، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرش كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی سوپای توركیا له دیاربه‌كر.
لەشەڕی حەفتانینەوە کە سێ مانگ لەوبەر کرایە سەر ناوچەکانی زاخۆ لە باشوری کوردستان پەکەکە ناوبەناو پەنا دەباتە بەر فرٶکە درۆن بۆ بۆردومانکردنی بنکە سەربازی و ئەمنییەکانی تورکیا لە باشوور و باکوری کوردستان.