بەرگری شارستانی هەولێر لەبارەی ئاگرکەوتنەوەكەی نزیك لەنگە ڕوونکردنەوە دەدات

بەرگری شارستانی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا لەبارەی ئاگركەوتنەوەكەی ئەمڕۆی شارەكە ئاشکرایکرد، كە ئاگرەكە هیچ پەیوەندی بە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێرەوە نەبووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند" دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوە ڕویدا لە نزیک بازاڕی لەنگە لە باخچەیەک  کەوتەوە کە تەنها کەلوپەلی پاشماوەی لێ بووە".  

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ پەیوەندی بە بازاڕی لەنگەوە نیە و پێویست بە دڵە ڕاوکێ ناکات، چونکە تەلەفۆنێکی زۆرمان بۆ دێت لەلایەن کاسبکارانی لەنگە، بۆیە هیچ مەترسیەک نیە لەسەر بازاڕەکە، بۆ دڵنیاییتان.


PM:04:50:21/05/2021