سوپای تورکیا ٦ شەڕڤانی یەپەگە دەکاتە ئامانج

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە هەواڵێکی بەپەلەدا رایگەیاند کە ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٣ ی ئایار ٦ چەکداری یەکینەکانی پاراستنی گەلیان کردۆتە ئامانج.

لە راگەیاندنێکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند" ئەو ٦ شەڕڤانەی لە سەری کانێ لەرێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کردۆتە ئامانج".

یەپەگە رایدەگەیەنێت کە تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکاری لەسەر هەر دوو رێککەوتنی راوەستانی شەڕ لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ( ناوچەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر) لەگەڵ روسیا و لەگەڵ هاوپەیمانێتی دژی داعشیش کە لەلایەن ئەمەریکاوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

تورکیا مەترسی ئەوەی هەیە کە هاوشێوەی عێراق کوردی سوریاش بە مافەکانیان بگەن و ئەمەش کاریگەری لەسەر مافەکانی زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کوردی باکوری کوردستان( تورکیا ) دەبێت.



PM:04:49:23/05/2021