بیست و چوارەمین فیستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری سلێمانی بیست و چوارەمین فیستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێکرد، کە لە ڤیستیڤاڵەکەدا کۆمەڵێک چالاکی لەخۆدەگرێت.

ئەمڕۆ ٢٥ی ئایار لە هۆتێل رەمادای شاری سلێمانی بیست وچوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بە ناونیشانی "دیالۆگی لابردنی ماسكەكان" بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەران و رۆشنبیرانی عەرەب و فارس و لێپرسراوانی حكومی و حزبی دەستیپێكرد، هاوکات بڕیارە فیستیڤاڵەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامبێت.

فێستیڤاڵەكە چەندین چالاکی لە خۆدەگرێت لەوانە بڕیارە پێشانگایەکی كتێب لە هۆڵەكانی كتێبخانەی گشتی سلێمانی بە بەشداریی چەندان دەزگا و چاپخانە و كتێبفرۆش بەڕێوەبچێت، هەروەها  دیداری (مەهاباد قەرەداغی بۆ شیعر) بەڕێوە دەچێت.

فێستیڤاڵی گەلاوێژ فێستیڤاڵێکی چاندییە کە ساڵانە لەلایەن بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ سازدەکرێت، ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ١٩٩٦ ھەتا ئێستا بێ دابڕان بەردەوام بووە و ٢٥ خولی بەڕێوەچووە.


PM:12:10:25/05/2021