لەتیف شێخ مستەفا: دەستگیركراوانی بادینان ئازاد نەكرێن ئەنجامەكەی لە ریفراندۆم خراپتر دەبێ

پسپۆڕێکی یاسایی و دەستووری رایدەگەیەنێت" وڵاتانی هـاتونەتە سەرخەت دەستگیركراوانی بادینان ئازاد نەكرێن ئەنجامەكەی لە ریفراندۆم خراپتر دەبێت". 

حاکم لەتیف شێخ مستەفا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و پسپۆڕی یاسای دەستوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە نووسینێکدا دەڵێت" فشارەكان بەردەوامن و  دوای ئەمریكاو بەریتانیا و ئەڵمانیا ونەتەوە یەكگرتوەكان و فەرەنساو كەنەداو بەلجیكا ئەمڕۆ وەفدێكی یەكێتی ئەروروپاش بەسەرۆكایەتی باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە بەغدا چون بۆ لای ئەنجومەنی دادوەری بۆ بابەتی سزادراوانی چالاكوانان و رۆژنامەنوسانی بادینان و پێیان راگەیاندون ئەوان زۆر مەبەستیانە". 

دەشڵێت" ھیوادارم دادگای تەمییز ئەم ھەڵە كوشندەو ئەم پەڵە ڕەشەی ناوچەوانی دادگای كوردستان بسڕێتەوە، ئەگەرنا دەرەنجامەكانی زۆر لەدەرەنجامەكانی ریفراندۆم قورستر دەبن". 

حاكم شێخ لەتیف باسی لەوەشكردووە، دەشبینن و پێشم وایە پەیامەكە بەباشی گەیشتۆتە دەسەڵاتدارانی ھەرێم و ھیچ رێگایەكیان لەبەردەم نەماوە.


PM:09:40:27/05/2021