هەپەگە کوژرانی پێنج سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ئاسمان و زەمینیەوە بە بەردەوامی لە سوپای دەوڵەتی تورکیا دەدەن، لە چالاکیەکانی ٢٥ – ٢٧ی ئایاردا بەپێی زانیاریەکان پێنج سەربازی سووپای تورکیا کوژراون". 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانیان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"هێزەکانی بەرگیری ئاسمانی شەهید دەلال:-

٢٦ی ئایار کاتژمێر ٠٧:٥٠ لەدژی داگیرکەران لە گردی زەندورای هەرێمی مەتینا چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا ئامانجەکان پێکران.

٢٧ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٣٠ لەدژی داگیرکەران لە گردی سەرداری هەرێمی ئاڤاشین لە ئاسمانەوە چالاکی ئەنجامدرا و لەوێش ئامانجەکان پێکران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەکانی زاگرۆسدا:

٢٦ی ئایار کاتژمێر ١٨:٣٠ کاتێک هەلیکۆپتەرەکان هەوڵیاندا سەرباز لەسەر گردی سترا دۆڵی مارانی هەرێمی ئاڤاشین جێگیر بکەن، هێزەکانمان بە چەکی قۆڕس لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا. بەهۆی دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان پاشەکشێیان کرد.

٢٧ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٣٠ هێزەکانمان بە چەکی قۆڕس لە گردی قەڕەقۆلی سەر بە هەرێمی زاپیاندا. دوای چالاکیەکە داگیرکەران ناوچەکەیان بۆردومان کرد.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوردا:

لە ٢٥ی ئایار کاتژمێر ١٤:٣٠ دا لە گردی کۆردینەی هەرێمی بەکتۆریای حەفتانین لەدژی داگیرکەران دوو چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکی یەکەمدا کە ٣ داگیرکەر بوون، بوونە ئامانجی هێزەکانمان. هەر سێ داگیرکەرەکە سزادران و سەنگەرەکەیان تێکشکێنرا. لە چالاکی دووەمدا سەنگەرێک کە دوو داگیرکەری تێدا بوو بوونە ئامانج و هەردووکی سزادران. سەنگەرەکە لەناوبرا و گورز لە رادارێکیشدرا.

لە چالاکیەکاندا بە گشتی ٥ داگیرکەری سزادران. داگیرکەران دواتر بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانیان لە هەرێمەکە دوورخستەوە.

هێرشی ئاسمانی:

سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی شەڕ هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

زانیاریەکان لەمبارەیەوە بەم شێوەیەن:

لە ٢٦ی ئایاردا لە کاتژمێر ١٥:٠٥ و ٢١:٤٥ دا لە گردی زەندورا مەتینا فڕۆکە جەنگیەکان هێرشیان کرد و بردەکەیان بۆردومان کرد.

لە ٢٦ی ئایاردا کاتژمێر ١٩:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکان گۆڕەپانی دۆڵی مارانی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد. هەمان رۆژ کاتژمێر ٢١:٥٠ و ٢٢:٤٥ هەلیکۆپتەرە سەربازیەکان سەربازیان لە ناوچەکانی مام ڕەشۆ و دۆڵی کۆنفرانسی ئاڤاشین دابەزاند.

لە ٢٦ی ئایاردا کاتژمێر لەنێوان ١٨:٣٠ و ٢٣:٠٠بە هەلیکۆپتەرەکان سەربازیان هێنایە گردی شەهید سەرخوەبوون و پەتروتی زاپ.

لە هێرشەکاندا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت."


PM:11:41:27/05/2021