ئەمڕۆ بەهۆی روداوێكی هاتوچۆ له سنوری پارێزگای دهۆك، كه‌سێك گیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئازاد ته‌ها، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌سه‌ر رێگه‌ی گشتی نێوان سه‌رسه‌نگ و سیاراتیكا له نزیك گوندی تاژیكا، پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له جۆره‌كانی (هیوندای سۆناتا، تۆیۆتا كامری) رویدا، به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك گیان له‌ده‌ستداو شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه‌كانی هاتوچۆ هێڵكاریان بۆ روداوه‌كه كردوه‌و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، بۆ بێئاگایی و خێرای لێخوڕین ده‌گه‌ڕێته‌وه.