کرێکارێکی کۆمپانیایی چیمەنتۆی بازیان لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

کرێکارێکی کۆمپانیای کافارج لە ناوچەی بازیان لە کاتی کارکردندا بەردەبێتەوە و گیان لە دەستدەدات.

سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد دارا محەمەد ابراهیم کە دانیشتووی گوندی هەیاسی کرێکارییە لە کاتی سەرخستنی ئامێری سەرخستنی چیمەنتۆ بەردەبێتەوەو گیان لەدەست دەدات.

دارا محمد کرێکاری ڕەسمی کۆمپانیای لاڤارج بووە زیاتر لە ۱۰ ساڵە کاردەکات لەبەشی گەنجینە  وتەمەنی ٤٢ ساڵ بووە ،دانیشتوی ناوەندی ناحییەیی بازیانە.

سەندیکا رایدەگەیەنێت کە بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوونی ڕوواوەکە بۆ مافی کرێکارەکە و خانەوادەکەی و لێپرسراوێتی ڕووداوەکە 



PM:09:44:28/05/2021