دادگای تورکیا بە ٢ ساڵ و نیو حوکمێکی نوێی بەسەر دەمیرتاشدا سەپاند

دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە سزای زیندانیکردنی ٢ ساڵ‌و نیو زیندانیکردنی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپەدا سەپاند، ئەوە لە کاتێکدایە دادگای ئەوروپی چەندجارێک بە فەرمی بڕیاری ئازاکردنیان بە تورکیا راگەیاندووە.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لەزیندانی سزا قورسەكانی ئەدێرنە لەرێگەی بەرنامەی دەنگ‌و رەنگی راستەوخۆ بەسیستەمی ئۆنلاینی SEGBS بەشداریكرد.
 
داواكاری گشتیی تۆمەتەكانی هەڕەشەی كوشتن لەیوكسەل كۆجامان، سەرۆكی داواكاری گشتیی كۆماریی ئەنقەرەو و مەترسی خستنە سەر ژیانی بەهۆی ئاشكراكردنی ناسنامەكەی لەبەڕێوەبردنی دۆسیەی "دژەتیرۆر" خستەپاڵ دەمیرتاش و داوای ٨ ساڵ زیندانیكردنی كرد.
 
سەڵاحەدین دەمیرتاش بەدەستەی دادوەرانی راگەیاند، "داواكاری گشتیی كۆماریی ئەنقەرە سێ هەزارو ٥٠٠ لاپەڕە تۆمەتنامەی پێشكێشی ١٩ەیەمین دادگای سزا قورسەكان كردووەو هەمان ئەو تۆمەتنامەیەش لەدادگاییكردنی ئەمڕۆیدا بەكارهێنراوە، بەڵام تەنانەت یەك بەڵگەی بەرجەستەكراو دژی من تۆمارنەكراوە".
 
مەحسوونی كارامان كە یەكێكە لە پارێزەرانی دەمیرتاش، داوای بێبەریكردنی دەمیرتاشی لەو تۆمەتەو ئازادكردنی كردبوو، ئەوەش بەپشتبەستن بەبڕیارەكەی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا، بەڵام داواكەی رەتكرایەوەو دەستەی دادوەران بەپاساوی هەڕەشەكردن لەسەرۆكی داواكاری گشتیی كۆماریی لەئەنقەرە، سزای زیندانیكردنی‌ بۆ ماوه‌ی‌ ٢ ساڵ‌و نیو مانگی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند.



AM:12:27:29/05/2021