هەپەگە لەسەر چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەسەر چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی شۆرشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابووردا چالاکییەکانی گەریلا لەدژی سوپای تورکیا بێ وچان بەردەوامە، لەو چالاکییانەدا تا ئەوجێگەی کە پشتڕاستکراوەتەوە شەش سەربازی تورکیا کوژراون".

لە راگەیەندراوەکەى هەپەگەدا ئەم زانیاریانە هاتوون:

" لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس:

٢٥ی گوڵان کاتژمێر ١٨:٣٠ لە قادی مێزێ-ی ئاڤاشین لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا. هێزەکانی ئێمە هەڵیانکووتایە سەر داگیرکەران و بەچەکی سووک لە نزیکەوە لە داگیرکەران درا. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش برینداربوو.  دوای چالاکییەکەدا داگیرکەران پاشەکشێیان کرد. داگیرکەران کاتژمێر٢١:٣٠ کوژراو و بریندارەکانی خۆی گواستەوە.

لە ڕۆژی ٢٦ی گوڵان لەکاتژمێر ٠٦:٣٠ لە قادی چیای رەش سەر بە زاپ، هێزەکانی ئێمە چوونە سەر گردی شەهید جگەرخوێن و گەریلا هەستیان بە  کامێرای چاودێری سوپای تورک کرد لەسەر گردەکە ، کشانەوە. دواتر هێزەکانی ئێمە ئەو داگیرکەرانەی کە هاتبوون گردەکە کۆنتڕۆڵ بکەن بە شیوەی سابۆتاژ کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران.

گەریلاکانی یەژاستار ڕۆژی ٢٨ی گوڵان  لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە دژی داگیرکەران کە بە نیازبوون لە سەر گردی شەهید مەرڤان  بەرەو تەنگاوی نێروە بچن، چالاکییان ئەنجامدا. داگیرکەرێک سزادرا. داگیرکەران بە ناچاری پاشەکشێیان کرد.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی جەنگی خابوور:

٢٨ی گوڵان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گردی زەندورا لە  هەرێمی مەتینا لە دژی داگیرکەران کە بە نیاز بوون دەربازنی تونێلەکانی شەڕ ببن، چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا داگیرکەران بەناچاری پاشەکشێ-یان کرد.

' هێرشی ئاسمانی'

٢٧ی گوڵان کاتژمێر ١٤:١٥- ١٥:٠٠ قادی جێلۆی بچووک لەهەرێمی زاپ ٣ جاران بۆردومانکرا.

٢٧ی گولان کاتژمێر نێوان ٢٣:٤٥ و ٠٠:٣٠ لە هەرێمی مەرڤانۆس و شووکێ لە ئاڤاشین تەڤگەری هەلیکۆپتەر هەبوو.

٢٧ی گوڵان لە کاتژمێر ١٥:٠٠، ٢٣:٠٠ ٢ ٠٠:٠٠ قادی سێدای زاپ  بۆردومانکرا. ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.

٢٧ی گوڵان کاتژمێر نێوان ٢٣:٣٠ - ٠١:٠٠ قادی جێلۆی بچووک ، دۆڵی شەهید ئۆزگەر، قادی شەهید سەرخۆبوون و تیپی تای هەرێمی زاپ بە هەلیکۆپتەر کرایە ئامانج.

ڕۆژی ٢٨ی گوڵان لە کاتژمێر ٠٦:٣٠ و ٠٨:٠٠ قادی چەمچۆی زاپ بۆردومانکرا.

لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوتووە."


AM:09:01:29/05/2021