ئێوارەی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ له‌سنوری ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، كه‌سێك له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له به‌رهه‌مهێنانی بنێشت گیانی لەدەستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیدارەی دەڤەری ڕاپه‌ڕین لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ع . ر . ئ ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٥٧ پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی (دەروەکۆتر) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی و دوای توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە".
باسی لەوەشکردووە، بەوتەی کوڕەکەی ئەمڕۆ باوکی چۆتە دەرەوە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ بەرهەم هێنانی بنێشت، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری ( توێتا/ دەبڵ قەمەرە) هەڵدێراوە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئاگادارکردنەوەیان مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر دەستبەجێ چونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەشی بۆ ڕێکخراوە.