بەرپرسێکی کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" کە ئه‌مشه‌و دیارده‌یه‌ك له‌ئاسمانی هه‌رێم بینرا كه به‌شێوه‌ی تیشكی پچڕ پچڕ وێنه‌كه‌ی تۆماركرا، ئه‌و تیشكانه مانگی ده‌ستكردن بۆ خێراكردنی هێڵی ئینته‌رنێت له‌جیهاندا".
ئه‌ژی چه‌تۆ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە بڵاوکراوەیەکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاماژەی بەوەکرد" ئه‌مشه‌و دیسان شه‌مه‌نده‌فه‌ری مانگه ده‌ستكرده‌كان له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی گه‌رمیان بینراوه،".
ئاشکراشیکرد، ژماره‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئه‌مشه‌و كه بۆ ئاسمان هه‌ڵدراوه ٦٠ دانه‌یه كه كۆمپانیای (ستارلینك) دروستی كردوه بۆ مه‌به‌ستی خێراكردنی هێڵی ئه‌نته‌رنێت له جیهاندا.
بەرپرسەکەی کەشناسی هەرێم لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە، پرۆژه‌ی سیبیس ئێكس ( SpaceX) له ١٢ هه‌زار مانگی ده‌ستكرد پێكهاتووه و هه‌رجاره‌و ٦٠ دانه‌یان هه‌ڵده‌درێته ئاسمان بۆ به‌رزی نێوان ٤٥٠ تا ٥٥٠ كیلۆمه‌تر.