توركیا به‌رده‌وامه لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان و هەر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لە ئێستادا به فڕۆكه ناوچە سنوورییەکانی شیلادزێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی تۆپباران دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی ئایار له‌لایه‌ن فڕۆکە جەنگییەکانی توركیاوه تۆپبارانی دەوروبەری شاخی كورهژارە له سنوری ناحیه‌ی شیلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد، هاوکات بەهۆی بۆردومانەکەوە دانیشتوانی ناوچەکە لەئێستادا ناوچەکەیان چۆڵکردووە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە هیچ زانیارییەک نەزانراوە و ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆر له‌لای هاوڵاتیانی ناوچەکە دروستبووە.