ئەدهەم بارزانی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی رادەگەیەنێت

ئەدهەم بارزانی ڕایدەگەیەنێت" ناتوانێت لە وڵاتێكدا بمێنێتەوە كە دەوڵەتی توركیا داگیری بكات و حكومەتی هەرێمیش بێدەنگ بێت".

ئەدهەم بارزانى سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە شاری سلێمانی و ئامۆزای مەسعود بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی فوڕات نیوزی راگەیاند" نیگەرانە لە بێ هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بادینان و ناوچەکە بەتایبەتی و بە "داگیرکاری تورکیا" ناوی دەبات".

ئەدهەم بارزانی جەختیشی كردەوە، بەهیچ شێوەیەك لە خاكی كوردستان هەڵنەهاتووم، لە ماوەیەكی نزیكدا من بە بزووتنەوەی گەلی شۆڕشگێڕییەوە دەگەڕێمەوە بۆ سەر خاكی خۆم، لەو رووەوە خەباتم هەیە و گەل پشتیوانی دەكات، بڕوام بە هیچ حیزبێك نییە، تەنها بڕوام بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی هەیە، بۆ ئەوەش خەباتم و هەوڵم هەیە و لە ماوەیەكی نزیكدا دەگەڕێمەزوە بۆ كوردستان.


PM:08:02:31/05/2021