شاره‌وانی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستێكی ره‌ش و ناحه‌ز ھه‌ستاوه به‌سوتاندنی باخچه و بلواری شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له نزیك پردی قالاوه".
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا سەرۆکایەتی شاره‌وانی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" ماوه‌یه‌كه ده‌ستێكی ناحه‌ز به‌ژینگه و جوانی سلێمانی، بلوار و باخچه‌كان ده‌سوتێنن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش ده‌ستێكی ره‌ش و ناحه‌ز ھه‌ستا به‌سوتاندنی باخچه‌و بلواری شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له نزیك پردی قالاوه به‌ھاوكاری تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و كرێكاران و باخهوانهكانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئاگره‌كه توانرا بكوژێندرێته‌وه".
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی داوا له ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دۆستانی ژینگه و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات کە هاوكاریان بن له‌دۆزینه‌وه و به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له سوتاندنی بلواره‌كانی سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان هه‌یه.