سوپای تورکیا پاش تێکشکانی لە سێ ناوچەی هەرێمی کوردستان کشایەوە

بەپێی هەواڵی میدیای‌ فه‌رمی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان، سه‌ربازانی‌ سوپای توركیا پاش تێكشكانیان له‌ سێ شوێنی‌ ناوچه‌ی‌ ئاڤاشینی‌ پارێزگای‌ دهۆك كشانه‌وه‌.

میدیای‌ فه‌رمی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) رایگه‌یاند" لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاکانی کوردستان سوپای داگیرکەری تورک بە ناچاری لە سێ مەیدانی هەرێمی ئاڤاشین لە پاش تێکشکانی کشایەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دژی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەهێزەوە بەردەوامە، لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، سوپای داگیرکەری تورک، بە ناچاری لە مەیدانەکانی؛ (دۆڵی ماران، دۆڵی کۆنفرانس و تابۆری عەرەبەکان) لە هەرێمی ئاڤاشین لە پاش تێکشکانی لە لایەن گەریلاکانەوە، کشایەوە.


PM:01:21:03/06/2021