ڤیدیۆ.. چۆنێتی تاڵانکردنی دار زەیتونەکانی عفرین لەلایەن سووپای تورکیاوە

لەگەڵ سووتان و بڕین و تاڵانکردنی دارستانەکانی ناوچەی بەرواری بالآ و کانی ماسی لەلایەن سوپای تورکیاوە لە پارێزگای دهۆک و بوونی بە بابەتی رای گشتی، سەرلەنوێ تاڵانکردنی دار زەیتونەکانی کانتۆنی عفرین لە رۆژئاوای کوردستان بووە بە مژاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لە ڤیدیۆیەکەدا شێوەی تاڵانکردنی دار زەیتونە بە تەمەنەکانی کانتۆنی عفرین لەلایەن سووپای تورکیاوە لە ساڵی ٢٠١٨دا دێتەوە بەرباس کە بۆتە بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. لە ڤیدیۆکەدا ئەو شێوازی تاڵانکردن و گواستنەوەی ئەو دار زەیتونانە بە نرخانە دەردەکەون.

سوپای تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی لە ٢٠ کانوونی دووەمی ٢٠١٨ دا لەشکركێشیان کردە سەر کانتۆنی عفرین، هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ماوەی ٥٨ رۆژ بەرگریان کرد لە شەڕێکی ناوهاوسەنگدا لەگەڵ هێزێکی ناتۆو هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی، لە ١٨ ی ئازاری ٢٠١٨دا ئەو کانتۆنە داگیرکراو دەست بە تاڵانکردنی هەموو سامانێکی ئەو کانتۆنە کرا بە دار زەیتوونەکانیشیەوە، هاوکات دەستکردنی بە گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و هێنانی عەرەب و تورکمانی سەر بە تورکیا بۆ سەر ماڵ و موڵکی کورد.



AM:10:17:04/06/2021