سلێمانی.. گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەبارەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم سازدەکرێت

بڕیارە سبەینێ شەممە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، سبەینێ شەممە ٥ی حوزەیران گردبوونەوەو ناڕەزایەتی لە شاری سلێمانی دژ بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان سازدەکرێت. 

گردبوونەوەکە (کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە) لە شەقامی سالمی سەهۆڵەکە لە سلێمانی، لەلایەن بەشێکى زۆى چین و توێژەکانى کوردستان گردبونەوەکە بەڕێوەدەچێت.


PM:01:47:04/06/2021