وەزارەتی بەرگری تورکیا رایدەگەیەنێت" هەواڵەکانی تایبەت بە بڕینەوەی دار بە ئامانجی شاردنەوەی سەرکەوتنی سەربازەکانیان دوورە لە ڕاستییەوە".
وەزارەتی بەرگری تورکیا لەسەر بڕینەوەی دار لە هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دەنگۆکان لەپێناو شاردنەوەی سەرکەوتنی سەربازەکانمان لە ئۆپەراسیۆنەکاندا و دروستکردنی تێگەیشتنێکی نەرێنییەوە دروستکراوە".
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی بەرگری تورکیا باس لەوە دەکات، سوپا قارەمانەکەمان لەدژی بەئامانجگرتنی ئارامی و ئاسایشی گەلە رەسەنەکەمان لەلایەن "تیرۆریستان"ەوە دەستی پێکردووە.