لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نۆ پێشمەرگە بوونە قوربانی

‌وێنە...... ئەرشیف
لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان نۆ پێشمەرگە بوونە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٥ی حوزەیران فڕۆکە جەنگییەکانی سووپای تورکیا بۆردوومانی چیای مەتینای لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لەئاکامی بۆردومانەکەی دەوڵەتی تورکیا چوار پێشمەرگە شەهید بوون و پێنجی دیکەش بریندار بوون.

تائامادەکردنی ئەم هەواڵە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی کوردستان هیچ زانیارییەكی لەبارەی بۆردوومانەکە ئاشکرا نەکردووە.


AM:09:42:05/06/2021