ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" سوپای تورکیا، هەرێمەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپی بە هەلیکۆپتەر و لە ڕێگەی تۆپخانەکانیشەوە، بۆردومان کرد".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپبارانی دەوڵەتی تورکەوە، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە كە بەم شێوەیەیە:
"سوپای داگیرکەری تورک، هەرێمەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپی بە هەلیکۆپتەر و لە زەمینیشەوە بۆردومان کرد.
زانیاریی فراوانتر لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:
٦ی حوزەیران، کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٢:٣٠ گردی زەندوورا، زەوییەکانی گوندی کێستە، گوندی دەرارێ، گوندی دەشیشێ و قەلا ئومەریێی مەتینایان بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کرد.
٦ی حوزەیران، کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٠١:٢٠ گۆڕەپانی مام ڕەشۆ و مەرڤانۆسی ئاڤاشین بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران.
٦ی حوزەیران، کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٠١:٣٠ دا گۆڕەپانی جیلۆی بچووکی هەرێمی زاپ لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کرا.
٧ی حوزەیران، کاتژمێر ٠٦:٣٠ گۆڕەپانی چەمچۆی هەرێمی زاپ لەلایەن بارەگاکانی سەر سنوورەوە تۆپباران کرا.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.