دواترین هەنگاوی پەیوەندی نێوان کیم کاردشیان و کانی وێست هەوادارانیان سەرسام دەکات..وێنەکانیان ببینە

هەرچەندە هەواداران و میدیاکان چاوەڕوانی جیابوونەوەی تەواوی نێوان ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمەریکا کیم کاردشیان و کانی وێستی گۆرانیبێژی راپ، کاردشیان لە رۆژی لە دایکبوونی وێستدا پۆستێکی تەواو پێچەوانەی بۆ دەنێرێت.

ئەستێرەی تەلەفیزیۆنی ئەمەریکی و ناسراوی جیهانی، کیم کارداشیان سەرەڕای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی و کێشەکانی لە دادگا، لەرێگای سۆشیال میدیاوە پیرۆزباییەکی تایبەت لە راپەری ئەمریکی کانییە وێست هاوسەری پێشووی دەکات بەبۆنەی یادی لەدایکبوونیەوە.
لەو پۆستەدا کاردشیان بۆ وێستی نووسیووە" "خۆشمدەوێیت تا کۆتایی ژیان".

ئەم رەفتارەی کیم کارداشیان تەواوی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووەو تووشی شۆکی کردون لە کاتێکدا ئەوان چاوەڕوانی تەواوی لێدابڕان و جیابوونەوە بوون، کەچی ئەو پۆستە پڕی ئەوینەی بۆ دەکات.

هەفتەی رابردووش لە چاوپێکەوتنێکدا کیم دەڵێت "دەبوو بەردەوام بۆ هەموو گەشتێک و ئاهەنگەکانی کانییە وێست لەگەڵیدا بم، پێم وایە ئەو شایەنی خانمێکی دیکەیە بەوشێوازە لەگەڵیدا بێت و بۆ کوێ بچێت بڕوات بەدوایدا، من نەمتوانی بەمشێوازە بەردەوام بم، من شکستم هێنا".

کیم کارداشیان و کانییە وێست خاوەنی چوار منداڵن و ماوەی حەوت ساڵە ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە، بە بریارێکی لە ناکاو لە دادگا کیم دۆسیەی جیابوونەوەی کردەوە.



PM:09:02:10/06/2021