هەپەگە دواین زانیاری سەبارەت بەهێرشەکانی سووپای تورکیا ئاشکرا دەکات

هێزەكانی پاراستنی گەل - هەپەگە كوژرانی ١١ سەربازی سووپای توركیای لە باكوور و باشووری كوردستان ڕاگەیاند. 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له‌ جودی تاوه‌كو مێردین، مه‌تینا، زاپ و ئاڤاشین، داستانی قاره‌مانێتیی ده‌نوسنه‌وه‌ و شه‌هید ده‌ده‌ن و به‌رخۆدان و چالاكیی به‌هێز به‌رده‌وامیی پێده‌ده‌ن".

باسی له‌وه‌شكرد، له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان له‌ دو رۆژی رابردودا، له‌ زه‌وی و ئاسمانه‌وه‌ گورزی قورسیان له‌ سوپای توركیا داوه‌ و له‌ چه‌ند چالاكییه‌كدا ئه‌وه‌نده‌ی ڕونبوه‌ته‌وه‌ ١١ سه‌رباز كوژراون. 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ئێستادا شه‌ڕی سه‌خت له‌ ئاڤاشین و زاپ و مه‌تینا له‌نێوان گه‌ریلاكان و سه‌ربازانی سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌.


AM:12:02:12/06/2021