نەوت نرخێکی بەرز تۆمار دەکات
ئەمشەویش هاوشێوەی دوێنێ هەینی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بەرزەو لەنێوان ٧٠-٧٣ دۆلارە.
ئەمشەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٧٢ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٣١ سەنت بوو، هەر دوێنێ شەویش نرخی برنت گەیشتە سەرو ٧٣ دۆلار.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٠ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٧٠ دۆلار و ١٣ سەنت بوو.
دوو رۆژە نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی نرخێک تۆمار دەکەن کە ماوەی دوو ساڵە نرخی بەرزی لەم شێوەیەیان تۆمار نەکردووە.
PM:09:29:12/06/2021