تورکیا بۆردومانی شەهبا دەکات
لەبۆردومانی نەخۆشخانەی عفرین ١٦ قوربانی هەیە


ئەمڕۆ شەممە پەرەسەندنی سەربازی توند لە نێوان سووپای تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکان بەرامبەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگەدا هەیە.
میدیاکانی نزیک هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە ) ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تورکیا تۆپبارانێکی سەخت و قورسی ناوچەکانی شەهبا و گوندەکانی دەکات، هاوکات روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تۆپبارانێکیدا هێزەکانی سوریای دیومکراری بۆردومانی نەخۆشخانەی عفرینیان کردووەو ١٦ کەس کە زۆربەیان مەدەنین بوونەتە قوربانی.

میدیاکانی هەسەدە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تا ئێستا تۆپبارانی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر شەهبا بەردەوامە.

هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی دوا نزیکەی دوو مانگ لە بەرگریکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و خەڵکەکەی لە ئەنجامدا کانتۆنی عفرین داگیر کراو لەو رۆژە تورکیا خەریکی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکەیەو، هاوکات ‌هێزەکانی سوریای دیموکراتیش شەڕێکی پارتیزانی سەخت بەرامبەر هێزە داگیرکەرەکاندا دەکەن. 
 




PM:11:26:12/06/2021