مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ره‌تیكرده‌وه، شهڕڤانهكانیان له پشت هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شیفای عه‌فرینه‌وه بن و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی کرد.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی مه‌زڵوم عه‌بدی كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده دەڵێت "شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده به‌هیچ جۆرێك له پشت ئه‌و هیچرشه تراژیدیایه‌وه نین كه كرایه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین".
دەشڵێت " دڵته‌نگ و نیگه‌ران بوین به مردنی ده‌یان كه‌سی بێتاوانی عه‌فرین و به‌هه‌مو جۆرێك ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین، به ئامانجگرتنی نه‌خۆشخانه دژی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌هێرشێكی موشه‌كیدا بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شیفای عه‌فرین، ١٦ (شازده) كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.