کونسڵی گشتی بەریتانیا لەگەڵ سەرنوسەری سپی و هاوڵاتی کۆدەبێتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە کونسڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، جەیمس سورنتۆن لەگەڵ سەرنوسەری ماڵپەڕ و گۆڤاری سپی میدیا شوان محەمەد و سەرنوسەری رۆژنامەی هاوڵاتی تاریق فاتح کۆبوەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە سلێمانی سازکراو کاتژمێر و نیوێکی خایاند، باس لە دۆخی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستاندا کرا.

هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر ئەو ئاستەنگی و کێشانەی لە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی رۆژنامەنووسان و بەتایبەتی رۆژنامەنووسانی ئازاد دەبنەوە.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر رەوشی مافی مرۆڤ و پرسە دیموکراسیی و ئازادییەکان لە هەرێمی کوردستاندا.






PM:08:19:17/06/2021