وردەکاری خۆکوشتنی ژنێکی تەمەن (٢١) ساڵ لە چەمچەماڵ

ئێوارە ئەمڕۆ دووشەممە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە فیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. 

لەو بارەیەوە د.شەریف رەحیم جێگری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" کاتژمێر ٥:٤٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزایی شۆڕش تەرمی گەنجێك لەڕەگەزی مێ گەیەندرایە سەنتەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ". 

وتیشی" ئاسەواری گولـلە بەسەر سەرییەوە بووە و بەوتەی کەسوکارەکەی ئەو ژنە خۆی کوشتووە".

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو ژنە ناوی (ع، ح، ب) و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠ە و
 ئەمڕۆ دوایین رۆژی جیابوونەوەی ژنەکە بووە لە هاوسەرەکەی، هاوکات ڕووداوەکەش لە ماڵی باوکی ڕوویداوە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەی هێزەئەمنییەکان لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە و تەرمەکەی لە پزیشکی دادی شاری سلێمانییە.


PM:09:23:21/06/2021