بەوێنە... نوێترین دەركەوتنی سەباح

كەناڵی MTV لوبنانی پرۆگرامێكی تایبەت بۆ ڕێزلێنان لە هونەمەندی گەورەی عەرەب سەباح ڕێكدەخات.
پرۆگرامەكە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە نزیك ئەو هۆتێلەوە پێشكەش كرا كە لە ئێستادا سەباحی تێدا دەژی، چەندین كەسی نزیكی ئەو هونەرمەندە بەشداریان تێدا كرد و باسی ژیانیان كرد.
ماڵپەڕە هونەرییەكان چەند وێنەیەكی نوێی سەباحیان بڵاوكردەوە لەكاتی ئامادەكارییەكان بۆ پێشكەشكردنی پرۆگرامەكە، ئەمەش بە یەكەم دەركەوتنی ئەو هونەمەندە دادەنرێت دوای چەند ساڵێك لە دەرنەكەوتنی لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە.
سەباح یەكێكە لە بەناوبانگترین هونەرمەندەكانی عەرەب و بە شەحرورە ناسراوە خاوەنی زیاتر لە پێنج هەزار گۆرانی و 85 فیلمی سینەمایی و 20 كاری شانۆگەرییە.





PM:03:02:28/06/2014