" سپی " زانیاری ورد لەسەر تەقەکردنەکەی سەرچناری سلێمانی بڵاودەکاتەوە

ئەمشەو دوو شەممە شەڕە تەقە لە نێوان هێزێکی ئاسایشی حکومەت و هێزی ئاڵتونی کەسەر بە جێگری سەرۆکی هەرێمە روویداوەو لە ئەنجامدا زیاتر حەوت چەکدار برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە هێزکی ئاڵتونی سەر بە شێخ جەعفەر مستەفا لە نزیک تەلاری هونەر لەگەڵ هێزێکی ئاسایشدا کە لەو ناوچەیەدا بەرپرسن لە پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەکە پێکدادان روویداوەو لە ئەنجامدا ٧ چەکدار برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " هێزێکی هاوبەشی ئەمنی لەژێر پردی ئەبوسەنا مەفرەزەیان داناوەو کێشەیەک لەگەڵ ئافرەتێکدا روویداوەو کە داوای پێناسیان لێکردووە، ئەو ئافرەتەش تەلەفونی کردووەو، پاش کەمێک هێزە ئاڵتونییەکە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

دوای شەڕەکە کە نزیکی چارەکێک خایاندووە دۆخەکە هێمن بۆتەوەو بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار و هێزێکی زۆریش لە دەوری نەخۆشخانەکەن.

تا ئێستا نەزنراوە " شێخ جەعفەر " جێگری سەرۆکی هەرێم ئاگای لە رووداوەکە بووە، یان بێ ئاگابووە.

ئەو حەوت بریندارەی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەشێکیان بریندارەکەیان سووکەو هەندێکیان قورسە. 
 

AM:12:18:22/06/2021