رێكخراوی CPT ڕایدەگەیەنێت" به ناڕهوا لهلایهن دادگاوه شەش جار ئومێد بەرۆشکی تۆمهتباركراوه" جهختیشی لهوه كردهوه كه نابێت ناوبراو وهك تاوانبار بناسێنرێت، لهبهر ئهوهی پراكتیزهی ئازادی رادهربڕینی كردووه.
تیمی كوردستانی عێراقی CPT، سهبارهت به بڕیاری سزادانی ڕۆژنامهوان ئومێد بهروشكی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه كه" ئەمڕۆ دادگا بڕیاریدا بە ١٤ مانگ زیندانیکردنی، ڕۆژنامەوان ئومێد بەروشكی، ئومێد بەروشكی ڕۆژنامەوانێكە كە چەندین جار بەھۆی ڕێكخستنی خۆپیشاندان و تیشكخستنە سەر گەندەڵیەكانی حكومەتی هەرێم دەستگیرکراوە".
ئەو ڕێکخراوە باسی لەوەشکردووە، پار لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠دا ئومێد دەستگیرا كە ھاوشانی مامۆستایان و ڕۆژنامەوانان داوای لە حكومەت دەکرد کە مووچەی فەرمانبەرەكانی بدات، لەو كاتەوە ئومێد زیندانیکراوە و لە چاوەڕوانی دادگاییکردنی دابووە.
ڕێکخراوەکە جەختیش دەکاتەوە، پڕۆسەی دادگاییكردنەكەی ئومێد ئەمڕۆ دەستیپێكرد. ئومێد بە ناڕەوا لەلایەن دادگاوە ٦جار تۆمەتباركراوە. یەکێک لە تۆمەتەکان، خراپ بەكارهێنانی ئامێری تەكنەلۆجیا بووە كە بە ٢٤٠،٠٠٠ دینار غەرامەكراوە.
ئەوەش هاتووە، وەک تیمی کوردستانی عێراقی CPT، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە دەستبەجێ ئومێد بەروشكی ئازاد بكات و ئەو تۆمەتانە بكشێنێتەوە، ئومێد نابێت وەك تاوانبار بناسرێنرێت لەبەر ئەوەی پراكتیزەی ئازادی ڕادەربڕینی كردووە، ئێمە پشتیوانی لە ئومێد بەروشكی دەكەین و هیوامان وایە بەزووترین کات ئازادبكرێت.