یەکێتی نوسەران رەخنەی توند لە ١٤ پرسیارەکەی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی دەکات

یەکێتی نوسەرانی کورد لەبارەی ئەو ٢٤ پرسیارەی زمان و ئەدەبی کوردیەوە کە ١٤ تایبەت بووە شاعیری گەورەی کورد هەژار موکریاری رەخنەت توند دەگرێت.

لە بەیاننامەیەکدا کە دانەیەکی بۆ " سپی " نێردراوەو لە ژێر ناونیشانی " کاتێک نالۆژیکی دەبێتە لۆژیک"، یەکێتی نوسەرانی کورد لقی سلێمانی لە بارەی پرسیاری زمان و ئەدەبی کوردیەوە هەڵوێستی خۆی پێشان دەدات و دەڵێت "بە یەکێک لە یٔەرکەکانی خۆمانی دەزانین سەرنجتان بۆ یەکێک لە بابەتە سەیر و نامۆکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕابکێشین، یٔەویش پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی نیشتیمانیی وانەی (زمان و یٔەدەبی کوردی)ی (پۆلی نۆی بنەڕەتی) یە، کە لە کۆی (٢٤) پرسیار (١٤) پرسیاریان وەڵامەکەی (هەژاری موکریانی) یە. یٔەمەش ڕووبەرێکی زۆری وەڵامەکان پێکدەهێنێت و هیچ لۆژیکێکی تێدا نییە".

هەروەها یەکێتی نوسەران لەبارەی ئەو ١٤ پرسیارەوە دەڵێن" لە کاتێکدا شاعیری ناوبراو نکوڵی لە بەرهەمەکانی ناکرێت و پێگەی تایبەتی خۆیانیان هەیە، بەڵام شان بە شانی ناوبراو کەم نین یٔەو شاعیر و نووسەرانەی هاوشێوە یاخود زیاتریش لە یٔەو خەمی پرسەکانی نەتەوە و نیشتیمانیان بووە و یٔامادە بوون لە پای ناسنامەی نەتەوە و بەهای نیشتیماندا نەک هەر یٔەدەبیات و نووسین، بگرە گیانیش ببەخشن".

دەقی بەیاننامەکە..

کاتێک نالۆژیکی دەبێتە لۆژیک بەیاننامەی

 یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی بەداخەوە دانیشتوانی یٔەم هەرێمەی یٔێمە بە یٔەندازەیەک بابەت و دۆخی ناڕێک و ناسروشتی یٔەزموون دەکەن، لە داهاتوودا چاوەڕوان دەکرێت بابەتە ڕێک و سروشتییەکانیان لە بیربچێتەوە. لەهەمبەر وەها بارێکدا یٔەرکی لایەنە پەیوەست و پەیوەندیدارەکانە ڕێگا نەدەن ،هەموو شتەکان بەو ناهەمووارییە تێبپەڕن و چیتر دیاردە نالۆژیکییەکان شوێن بە لۆژیک لەق نەکەن. لەو سۆنگەیەوە یٔێمە وەک یەکێتی نووسەرانی کورد/لقی سلێمانی بە یەکێک لە یٔەرکەکانی خۆمانی دەزانین سەرنجتان بۆ یەکێک لە بابەتە سەیر و نامۆکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕابکێشین، یٔەویش پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی نیشتیمانیی وانەی (زمان و یٔەدەبی کوردی)ی (پۆلی نۆی بنەڕەتی) یە، کە لە کۆی (٢٤) پرسیار (١٤) پرسیاریان وەڵامەکەی (هەژاری موکریانی) یە. یٔەمەش ڕووبەرێکی زۆری وەڵامەکان پێکدەهێنێت و هیچ لۆژیکێکی تێدا نییە، لە کاتێکدا شاعیری ناوبراو نکوڵی لە بەرهەمەکانی ناکرێت و پێگەی تایبەتی خۆیانیان هەیە، بەڵام شان بە شانی ناوبراو کەم نین یٔەو شاعیر و نووسەرانەی هاوشێوە یاخود زیاتریش لە یٔەو خەمی پرسەکانی نەتەوە و نیشتیمانیان بووە و یٔامادە بوون لە پای ناسنامەی نەتەوە و بەهای نیشتیماندا نەک هەر یٔەدەبیات و نووسین، بگرە گیانیش ببەخشن.

یٔەگەر بە خێرایی سەرنجێکی پرسیارەکانی وانەی یٔاماژە بۆ کراو بدەین، بۆمان دەردەکەوێت کە یٔەوەی سەرەتایەکی سادە لە بواری فێرکردندا بزانێت و کەمێک شارەزای میکانیزمەکانی دانانی پرسیار بێت تێدەگات کە یٔەوەی ڕوویداوە سەرباری یٔەوەی گرفتێکی زانستی بەرچاوە، هاودەم دروستکردنی جۆرێک لە سەرنجە لەسەر یٔەو شاعیر و نووسەرە، بەوپێیەی ناوبراو لە خێزان و بنەماڵەیەکی دیاریکراو و نزیک بووە ،مەودایەکی زۆری لە شیعر و نووسینەکانی بۆ پیاداهەڵدان و ستایشکردنی کەسانی یٔەو بنەماڵەیە تەرخان کردووە کە لە ڕاستیدا بە هەردوو بارەکەدا گرفتێکی مەترسیدار و نیگەرانکەرە، چونکە لە یٔێستای هەرێمەکەماندا زیاتر لە هەر بابەتێک بابەتەکانی (لایەنگیریی و خۆسەپاندن و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی یٔەویتر...) بە زیانی گەلەکەمان لەم بەشەی وڵاتەکەماندا دەشکێتەوە.

لە کۆتاییدا یٔێمە پێمان وایە یٔەم گرفتە لە هەر ڕەهەندێکەوە سەرچاوە بگرێت شایەنی لەسەر وەستان و یٔیدانەکردنە و پێویستە هەمووان لە ڕووی هەر مەترسییەکدا هۆشیار بین و ڕێگا نەدەین وەک هەر شتێکی یٔاسایی بەسەرماندا تێپەڕێت. بە شێوەیەکی تایبەتیش لەبەریٔەوەی یٔەم بابەتە پەیوەستە بە دوو بواری زیندووەوە کە یٔەدەب و پەروەردەن،نووسەران لەم بوارەدا ساڵانێکی زۆرە خەبات دەکەن بۆ نەهێشتنی جیاکاری و نادادپەروەریی چۆن دەبێت بێدەنگبین لەیٔاست بە کارهێنانی یٔەو دوو کایە مەعریفییە بۆ بڵاوکردنەوەی نالۆژیکیبوون.

یەکێتی نووسەرانی کورد/لقی سلێمانی ٢٤/٦/٢٠٢١



PM:06:31:24/06/2021