سلێمانی.. گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەبارەی بانگەوازی کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان سازدەکرێت

حاکم لەتیف شێخ مستەفا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و پسپۆڕی یاسای دەستوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە بانگەوازێکدا داوادەکات، بۆ بەرەو پیرەوەچوونێکی بانگەوازی کەسوکاری سزادراوانی بادینان داوای گردبوونەوە دەکرێت، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

کۆمەڵێک لە پارێزەران و یاساناسان و چالاکوانی مەدەنی وەک بەرەو پیرەوەچونێکی بانگەوازی کەسوکاری سزادراوانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان و لەم سەرو بەندەش کە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری خانەنشین دەکرێت .

ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە لە باخی گشتی گردبوونەوەیەک ساز دەکەن و وتارێکیش بۆ رای گشتی و ڕۆژنامەنوسان و میدیاکان دەخوێننەوە و تیایدا جەخت دەکەنەوە لە :ـ

یەکەم /پەلەکردن لە یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی سزادراوانی بادینان و بەشێوەیەک کە دادپەروانە بێت و ھەڵەکانی پیشوو راست بکرێنەوە

دووەم / بانگەواز دەکەن بۆ رای گشتی و لایەنەکان و ئەنجومەنی دادوەری کە بۆ یەکەم جار با پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بدرێتە کەسێکی بێلایەن و شایستە کە جێگای متمانە بێت و بتوانێ ئەو بارە ناھەموارەی دەسەلاتی دادوەری تێی کەوتوە کەمێک راست بکاتەوە.

ھەروەھا سەرکۆنە کردنی یاری کردن بە ئاسایش و شعوری خەڵک کە ماوەیەکە لە سلێمانی چەندین رووداوی لەو جۆرە دوبارە بونەوە، داواکردنی سزادانی تاوانباران و پیادەکردنی یاسا بەسەر ھەمواندا وەکو یەک هیواخوازن کەسانی خەمخۆری ئەم بوارە بەشداری بەرچاویان ھەبێت. 


AM:09:02:26/06/2021