پۆلیسی سلێمانی: ئەو کەسەی شاخی گۆیژەی سوتاند دەستگیرکرا

مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە دوێنێ لە شاخی گۆیژە ئاگری کردبوەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئەوەی تۆمەتبارێك لەشاخی گۆیژە ئاگر دەكاتەوەو دواتر شوێنەكە بەجێدەھێڵێت، پاشان لەلایەن چەند هاوڵاتییەكی بەڕێزەوە ئاگرەكە كوژێنرابوەوەو ڕێگریی لە تەشەنەسەندنی كرابو، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سەر بەپۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد كە دەستبەجێ لێكۆڵینەوەو بەدواداچونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئەنجامدەری تاوانەكە". 

ئەوەشی خستەڕوو، سەرئەنجام پاش لێكۆڵینەوەی وردو كۆكردنەوەی زانیاریی و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا .

ئەوەش هاتووە، لەئێستادا تۆمەتبار (ی ، ق ،م ) لە دایكبوی 1999 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.


PM:12:42:26/06/2021