گیراوێکی تری بادینان بە حەوت ساڵ زیندانیکردن حوکمدرا

براکەی قارەمان شوکریی رایگەیاند " قارەمانی برام لە دادگایەکی نهێنیی دا و بە بێ بوونی پارێزەر، سزای حەوت ساڵ زیندانییکردنی بەسەردا سەپێندراوە".

زێرەڤان شوکری، برای ڕۆژنامەنووسی دەستگیر کراو "قارەمان شوکری زەینەدین"دەڵێت لە دادگایەکی نهێنیی پەدەکەدا لە دهۆک، بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر و بەتۆمەتێکی سیاسیی، سزای حەوت ساڵ زیندانییکردنی بەسەردا سەپێندرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنی سزادراوان".

لە درێژەی قسەکانیدا، زێرەڤان شوکری دەڵێت ”ئێمە دوێنێ لە دەمی خەڵکەوە زانیمان براکەمان سزا دراوە”.

زێرەڤان شکوری کە بەماڵپەڕی رۆژ نیوزی راگەیاندووەو وتوویەتی " ئێمە بڕوامان بەم دادگاییکردنە نییە، بە هیچ شێویەکیش دادپەروەریی لە دادگایی کردنەکەدا نییە".

بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٧-١-٢٠٢١، هێزێکی دەمامکداری لە کۆمەڵگەی سیرێ-ی دەڤەری بادینان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس”قارەمان شوکریی زەینەدین” و دوای تێکدانی ماڵ و دووکانەکەی، لەگەڵ خۆیان بردیان.

قارەمان، کوڕی ڕۆژنامەنووسی شەهید شوکریی زەینەدیین‌-ە،  تەمەنی ٢٣ ساڵە و دانیشتووی کۆمەڵگەی سیرێ-یە لە سنووری شیلادزێی پارێزگای دهۆک، پیشەی وێنەگر و ڕۆژنامەنووسیی ئازادە و خاوەنی خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٠ی "وەدات بۆ ئازادیی ڕۆژنامەگەریی”ە.



PM:11:28:26/06/2021