وینە.. ئەرشیف
بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەبارەی چارەنوسی دەستگیرکراوەکانی بادینان لە شاری سلێمانی ساز بکرێت.
لەوبارەیەوە ژمارەیەك لە پارێزەران و یاساناسان و رێكخراوكانی كۆمەلگای مەدەنی لە شاری سلێمانی لە بانگەوازێكدا كەوێنەیەكی دەست (سپی) کەوتووە، ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ٥ی ئێوارە لە باخی گشتی گردبوونەوەیەک ساز دەکەن و وتارێکیش بۆ رای گشتی و ڕۆژنامەنوسان و میدیاکان دەخوێننەوە و تیایدا جەخت دەکەنەوە لە:
یەکەم /پەلەکردن لە یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی سزادراوانی بادینان و بەشێوەیەک کە دادپەروانە بێت و ھەڵەکانی پیشوو راست بکرێنەوە
دووەم / بانگەواز دەکەن بۆ رای گشتی و لایەنەکان و ئەنجومەنی دادوەری کە بۆ یەکەم جار با پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بدرێتە کەسێکی بێلایەن و شایستە کە جێگای متمانە بێت و بتوانێ ئەو بارە ناھەموارەی دەسەلاتی دادوەری تێی کەوتوە کەمێک راست بکاتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ھەروەھا سەرکۆنە کردنی یاری کردن بە ئاسایش و شعوری خەڵک کە ماوەیەکە لە سلێمانی چەندین رووداوی لەو جۆرە دوبارە بونەوە، داواکردنی سزادانی تاوانباران و پیادەکردنی یاسا بەسەر ھەمواندا وەکو یەک هیواخوازن کەسانی خەمخۆری ئەم بوارە بەشداری بەرچاویان ھەبێت.