وهزارهتى دارایی ههرێم لە دواین بڕیاریدا ژمارەیەک ڕێنمایی لهسەر وهرگرتنى باجى فرۆشراوهكان له شوێنه گهشتیارییهكان بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکی فەرمیدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە و ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە دەرچووە تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان بڕیاریداوە باج بەرێژەی ١٠% لەسەر فرۆشراو و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ناوچە گەشتیارییەکان دابنرێت، لەو پێناوەشدا کارگێڕی ناوچە گەشتیارییەکان دەبێت راپۆرتی مانگەی فرۆشراوەکانیان و باجی دانراو لەسەریان پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و دەروامەت بکەن.
ئەوەش هاتووە، بڕیارەکە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ناوچە گەشتیارییەکان لە (هۆتێل، مۆتێل، چێشتخانە، کافتریا، باڕ، یانەی شەوانە) و هاوشێوەکانیان کەچوار ئەستێرە بەسەرەوەن دەگرێتەوە و ئەوانەی پابەندی بڕیارەکە نابن بەگوێرەی یاسا و بەرێژەی ١٠%ی ئەو باجەی دەبێت بیدەن بەحکومەت، سزادەدرێن.
دارایی هەرێم لەبەشێکی تری نوسراوەکەدا داوا لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات هاوکاربن لەجێبەجێکردنی ناوەڕۆکی بڕیارەکە، هەروەها ئەو ناوچە گەشتیاریانەی رێنماییەکە دەیانگرێتەوە دەبێت تۆمارێکیان هەبێت بۆ دیاریکردنی نرخ و جێگیرکردنی باجی فرۆشراوەکان بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی باج بتوانێت وردبینی تێدابکات.