نووسینگەی ڕێكخەر بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم، لەبارەی سزادانی پێنج چالاكوانی بادینان ڕایدەگەیەنێت" دادگاكان سەربەخۆن و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش دەست لە پرۆسە یاساییەكان وەر نادات".
نوسینگه‌ى ڕێکخه‌ر بۆ ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووە" له 16 ى شوباتى 2021 دا دادگاى تاوانى هه‌ولێر سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ر پێنج تۆمه‌تباردا سه‌پاند. دواى ئه‌وه‌ى په‌ڕاوى دادگا ڕه‌وانه کرا بۆ تێهه‌ڵچونه‌وه، دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌ولێر بڕیاره‌که‌ى دادگاى تاوانى له 6 ى ئایاردا په‌سه‌ند کرد. له 27 ى حوزه‌یراندا،"دواى بڕینى گشت فلته‌رى دامه‌زراوه یاساییه‌کان"، بڕیاره‌که په‌سه‌ندکرا".
هه‌روه‌ها ڕاشیگەیاندووە" که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و به‌هایانه‌ى گرتوه‌ته‌وه باوه‌ش که پێویستن بۆ به‌رجه‌سته‌کردنى وڵاتى دامه‌زراوه‌یی، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى مه‌ده‌نى هاوچه‌رخ، و پشت ده‌به‌ستێت به ستراتیژى پته‌و بۆ داڕشتنى یاسا و ڕێسا به‌شێوه‌یه‌ک که له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کان بێت".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، دادگاکان سه‌ربه‌خۆن و حکومه‌تیش ده‌ست له پرۆسه یاساییه‌کان وه‌رنادات، داوا له قه‌واره بیانى و ناوخۆیبه‌کان ده‌که‌ین ڕێز له بڕیاره‌کانى دادگا بگرن، ده‌ستبه‌سه‌رکردن و ده‌ستگیرکردن ته‌نیا به بڕیارى دادگا جێبه‌جێده‌کرێن.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا باس له‌وه‌شکراوه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان میدیاى ئازاد به کۆڵه‌گه‌یه‌کى گرنگى حکومڕانى و توخمێکى بنه‌ڕه‌تى دیموکراسى ده‌زانێت.
هاوکات، حکومه‌تى هه‌رێم داواى له نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکارى عێراق (یۆنامی) و نوسینگه‌ى تایبه‌تى کۆمیسیارى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ مافه‌کانى مرۆڤ کردوه تا هاوکار بن له به‌ره‌وپێشبردنى سیسته‌مى یاسایی.