ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەندروستی عێراق گیانلەدەستدانی ٤٠ تووشبووی تری کۆرۆنای ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو شەش هەزارو ٣٧٨ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٤٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و پێنج هەزار و ٨٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٣٥٩ هەزار و ٨٣٦ كەس و لەوانە ١٧ هەزار و ٢٥٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٢٥٥ هەزار و ٢٠٣ كەسیان چاكبوونەتەوە.