ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی چەكدارێكی داعشی بڵاوكردەوە كه پلانی هه‌بووه هێرشبكاته سه‌ر دژه تیرۆر له شاری هه‌ولێر.
بەگوێرەی راگەیەنراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، چەکدارێکی داعش پلانی دانابوو هێرشبکاتە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر لە ھەولێر بۆ دەربازکردنی زیندانییەکانی داعش.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، تیرۆرسته‌كه كه ناوی (سه‌بهان عه‌بدولسه‌لام)ه و به هه‌وڵ و چاوكراوه‌یی تیمه‌كانی دژه تیرۆر به‌ر له ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا.
هاوکات ئەو چەكدارەی داعش لە دانپێدانانەكانیدا وتویەتی" پەیوەندی بە سەركردەكانی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییەوە هەبوەو خودی خەلیقەی داعش رایسپاردوە بۆ ئەنجامدانی ئەو كردەوەیە لە هەولێر".