كوتلەیەكی سوننە بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەكات
ئیئتلافی وه‌ته‌نییه به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌یاد عه‌لاوی بەنیازە بایكۆتی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات كە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو یەكەم دانیشتنی بەڕێوەبچێت. ئاماده‌ی یه‌كه‌م دانیشتن نابێت.
حاته‌م حه‌تاب، ئه‌ندامی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری به‌غدا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئیئتلافه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرێداوه و به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی بڕیاری داوه به‌شداریی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نه‌كات.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا، ئه‌ندامه‌كه‌ی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی هاوكاره‌كانی له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه دووباره ده‌ستكراوه‌ته‌وه به سیاسه‌تی پشك پشكێنه.
PM:04:03:29/06/2014